ئاشكرایه ماوه‌ی سكپڕی ئافره‌تان كاتێكی هه‌ستیاره، خانمان پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی ته‌ندروستی خۆیان بكه‌ن و به‌دووربن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به‌خۆیان و كورپه‌ی ناو سكیان.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی پێویسته له پێكردنی "جۆری پێڵاوه" له ژیانی رۆژانه‌دا.
چه‌نده هه‌ڵبژاردنی خۆراك گرنگه بۆ خانمی دووگیان، هه‌ڵبژاردنی جۆری پێڵاویش به ئه‌ندازه‌ی خۆراكێكی ته‌ندروست گرنگه بۆ خانمان، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، جۆره‌ها پیڵاو هه‌ن زیانی زۆر به‌خۆیان و به كورپه‌ی ناو سكیان ده‌گه‌یه‌نن، پێویسته خانمی دووگیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی به‌دوور بگرێت له‌م جۆره پێڵاوانه:
1_ پێڵاوی پاژنه به‌رز: ئه‌و جۆره پێڵاوه، زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ بڕبڕه‌ی پشت، به‌جۆرێك واده‌كات خانمی دووگیان قورسایی سكه‌كه‌ی به‌پشت هه‌ڵگرێ، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له پشتدا.
2_ -پێڵاوی ته‌سك: خانمی دووگیان پێویسته خوێن به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له جه‌سته‌یدا هاتووچۆ بكات، ئه‌و جۆره پێڵاوه واده‌كات خوێن به شێوه‌یه‌كی هێواش بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌ش بچێت، جگه له‌مه‌ش واده‌كات له‌خۆته‌وه هه‌ست به دڵته‌نگی بكه‌یت.
3_ پیڵاوی پاژنه نووك درێژ: ئه‌و جۆره پێڵاوه واده‌كات هه‌موو جه‌سته بكه‌ویته سه‌ر په‌نجه‌كانی پێشه‌وه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له په‌نجه‌كانی پێ، جگه له‌مه‌ش ناتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رێگادا بڕوات.
4_ پیڵاوی به قه‌یتان: له پێكردنی ئه‌و جۆره پێڵاوه كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ له پێكردنی، زۆرجار خانمی دووگیان رووبه‌ڕووی بێزاری ده‌كاته‌وه.
5_ پێڵاوی داخراو: ئه‌و جۆره له پێكردنیان ئاسان نییه، جگه له‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئهرهقكردنهوهی پێیه‌كان
ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.