Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 05:42

د.بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن

کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد رایگه‌یاند: هێشتا کۆپی کۆتایی پڕۆژەیاسای بوجە، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئه‌مرۆ سێشەممە 23 شوباتی 2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

دکتۆر بەشیر حەداد، روونیشکردەوە، کە بەمەبەستی تەواوکردنی خولی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری دیاری کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و ئاماژەشی بەوەدا کە ئومێدی لێک نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی گونجاو و هاوبەش و نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.