Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:13

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دادەخرێت

کوردستان TV
#7
100%

لە کاتژمێر دوانزەی ئەمشەوەوە هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ماوەی دوو هەفتە لەدەروازەی باشماخەوە ڕادەگیرێت هاوشێوەی دەروازەکانی تر.

كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو هەفتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دابخات، ئیبراهیم زارعی، جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، بڕیارەكە لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەم بڕیارە لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕێگری کردنە لە پەتای نەوەی نوێی کۆرۆنا کە بە کۆڤید20 ناسراوە ، بۆیە لە سبەینێ وە بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ تەنها هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم کە لەئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە و هاوڵاتیانی ئێرانیش کە لەئێستادا لە هەرێمن دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.