Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:43

ژماره‌یه‌ک کاسبکاری به‌لوچی به‌ ده‌سترێژی گوللـه‌ی سوپای پاسداران کوژران

کوردستان TV
#11
100%

لە ئەنجامی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران ژمارەیەک کاسبکاری به‌لوچی كوژران و برینداربوون.

لە ئەنجامی تەقەی راسته‌وخۆی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دژی گردبوونەوەی ژمارەیەک کاسبکاری به‌لوچی له‌سەر سنووری ئێران و پاکستان، دەیان كه‌سی بەلوچ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژران و برینداربوون.

ئه‌مه‌و ژمارەیەک کاسبکار لەبەردەم بنکەی پاسەوانی سنووری ئاسکان لە شارۆچکەی سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان دوێنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داوایان کرد حکومەت ئاسانکاری بۆ هاتووچۆکردنی کاسبکارانی سەر سنوور بکات و مۆڵەتی فەرمیان پێبدات تاوەکو لە ئێرانەوە بە شێوەی سنووردار سووتەمەنی بۆ پاکستان بگوازنەوە.

له‌مباره‌وه‌ کەمپەینی چالاکڤانانی بەلوچ رایگەیاندووە: هێزەکانی سوپای پاسداران تەقەیان لە گردبوونەوەی کاسبکاران لە بەردەم بنکەی پاسەوانی سنووری ئاسکان لەسەر سنووری پاکستان کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم پانزه‌ کەسیان كوشتوه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ ره‌وشی ته‌ندرووستی به‌شیك له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌.

کەمپەینەکە ناوی ده‌ کەس لە کوژراوەکانی ئاشکرا کردووە و گوتیشی: دەیان کەسی دیکەش لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و ئاگرگرتنی بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان، برینداربوونە کە تەندروستی بەشێکیان جێگیر نییە، بەشێک لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی سەراوان و شارەکانی دەوروبەری گواسترانەتەوە.

ئیران نیوز ئابدێت له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌كی رایگه‌یاندووه‌ ، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌راوان وه‌ك ده‌ربڕینی ناره‌زایی بۆ كوشتنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی كه‌س و كاره‌كانیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ رژاونه‌ته‌ ناو بینای قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی سه‌راوان و بیناكه‌یان سوتێندراوه‌‌. هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی شاره‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌رچووه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی حكومیش له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی نارازی ئاگر تێبه‌ردراون‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.