Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:52

بنیامین نه‌تانیاهۆ: ئیسرائیل ڕێگه‌ به‌ ئێران نادات چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌بێت

کوردستان TV
#11
100%

بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی ته‌ل ئه‌بیب ڕێگه‌ به‌ ئێران نادات چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت و ئیسرائیل پشت به‌ هیچ ڕێێكه‌وتنێك نابه‌ستێت له‌گه‌ڵ ڕژێمێكی توندڕۆدا مۆربكرێت.

نه‌تانیاهۆ له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی ئێرانی كرد گوتی به‌وانه‌ ده‌ڵێم كه‌ ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ له‌ناو ببه‌ن، واته‌ ئێران و داروده‌سته‌كانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه‌ به‌ر له‌ دوو هه‌زارو پێنسه‌د ساڵ پێش ئێستا دوژمنێكی دیكه‌ی فارس ویستی گه‌لی جووله‌كه‌ له‌ناوببات، وه‌ك چۆن ئه‌و كاته‌ شكستی هێنا ئه‌وه‌ ئێوه‌یش له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێمه‌دا شكست ده‌هێنن.

گوتیشی ڕێگه‌ به‌ ڕژێمه‌ توندڕۆو ده‌ستدرێژیكاره‌كه‌تان ناده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات.

ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ نه‌هاتوون ڕێگه‌ بده‌ن ڕژێمی ئێران سه‌رگوزه‌شته‌ی ڕاچه‌نینی گه‌لی جووله‌كه‌ له‌ناو ببات.

نه‌تانیاهۆ گوتیشی ئێمه‌ پشت به‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك نابه‌ستین له‌گه‌ڵ ڕژێمێكی تو‌ندڕۆ وه‌ك ڕژێمی ئێراندا مۆربكرێت. له‌ كۆتاییدا گوتی به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی ڕێككه‌وتن هه‌بێت، یان نه‌بێت ئه‌وه‌ ئیسرائیل ڕێگه‌ نادات ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.