Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:32

وه‌زیری ته‌ندروستی: ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە

کوردستان TV
100%

دكتۆر سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند: حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە.

دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان.

گوتیشی: هەمان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو. پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەوەک خۆی دوابخات.

ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە. کەسوکار و نزیکانی تووشبووی کۆڕۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەڕەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.