Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 03:13

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێر باجی تاوانەکەیان بدەن

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات


ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی ئەمەریکا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی لە بەرامبەر هەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان،  بە تایبەتی دوای هێرشە تیرۆریسیتیەکەی شاری هەولێر . سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیشی کرد بۆ لێهاتوویی و شارەزاییان لە مامەڵەکردن لە گەڵ هێرشە تیرۆریستییەکە و دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکردن بە هەماهەنگیی لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان.
 
باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و ستراتیجی هەرێمی کوردستان کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا .گوتیشی بە هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان ، کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە، باجی تاوانەکەیان بدەن و بە سزای خۆیان بگەن.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لەوە کردەوە ، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، فاکتەرێکی گرنگیی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکەدا.

ms

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.