فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بنکەو باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی پەکەکەیان له سنووری سەنگەسەر بۆردومانكرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمرۆ چوارشه‌ممه فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بنکەو بارەگای گه‌ریلاكانی پەکەکەیان لە سنوری گوندی ئێنزە سەر بە شارەدێی سەنگەسەر لە دەڤەری پشدەر بۆردومانكرده‌وه، هەروەها بۆردومانه‌كه نزیک گوندی زارگەڵی سەر بە شارەدێ وەرتێیشی گرتۆته‌وه.
لەو بارەوە نەهرۆ عبدوللە بەرێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە کوردستان تیڤی راگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی چیا‌و و شاخەکانی گوندی ئێنزەی کردووە، هەروەها نزیک گوندی زارگەڵی لەسنوری وەرتێ کردووە لەرووی ئیدارەی سەر بەئێمە نییە، بەڵام ئەو بۆردومانە بەردەوام ترس و دڵەراوکێ زۆری بۆ دانیشتوانی ئەو بنارە دروست کردووە.
کاتژمێر 12:30ی پاش نیوه‌رۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 24-2-2021 بۆ چەندجارێک فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەهۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزانەیان لە سنوری سیدەکان و وەرتێ بۆردومان کرد .
به‌هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وان ده‌ڤه‌ر و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی سه‌ره‌كی به‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه و ساڵانه به ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار ده‌بن و زیانێكی زۆری ماددیش به گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌گات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.