Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:35

ئیسرائیل: ئه‌و هه‌نگاوه‌ توندڕۆیانه‌ی ئێران پێویست به‌ وه‌ڵامێکی ده‌ست به‌جێی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات

کوردستان TV
#11
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گابی ئه‌شكه‌نازی گوتی ئێران چی له‌ چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم مابووه‌وه‌ ئه‌ویشی له‌ناوبرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ سیاسه‌تی ئێران ڕاگه‌یاندنی نیازه‌كانیه‌تی چونكه‌ ده‌یه‌وێت به‌ نهێنی له‌ په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌زانێت و ده‌بێت به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ تێنه‌په‌ڕێت.

گوتیشی ئه‌وان هه‌رگیز ڕێ به‌ ئێران ناده‌ن زاڵ بێت و بتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات.

ئه‌مه‌یش له‌كاتێدا دێت كه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گوتی ئێران له‌ هه‌ڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوو فریودان و شاردنه‌وه‌ی كۆششه‌كانی بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رده‌وامه‌و ئێسته‌یش دوایه‌مین كۆششه‌كانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ چاودێریكردنی ده‌زگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی تاران له‌ناوده‌بات.

گوتیشی ئه‌و هه‌نگاوه‌ توندڕۆیانه‌ی ئێران پێویست به‌ وه‌ڵامێكی ده‌ست به‌جێی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.