Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 11:15

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: به‌ ئامانجگرتنی فڕۆکه‌ ئۆکراینییه‌که‌، پرسیار و شک و گومه‌نه‌کانی زیاتر کردووه‌

کوردستان TV
#11
100%

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: به‌ ئامانجگرتنی فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌، پێده‌چێت به‌شێك له‌ به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و رووداوه‌ به‌ ته‌واوی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ناو برابێت.

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری له‌سێداره‌دانی سه‌رووی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانه‌ دژ به‌ یه‌كه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئێران، له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌ ئامانجگرتنی فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌، پرسیار و شك و گومه‌نه‌كانی له‌و باره‌وه‌ زیاتر كردووه‌.

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری له‌سێداره‌دانی سه‌رووی یاسا ئه‌گنێس كالامارد ده‌شڵێت، به‌رپرسانی باڵای ئێران له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیاره‌كانی خۆیان راده‌كه‌ن و پێده‌چێت به‌شێك له‌ به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و رووداوه‌یان به‌ ته‌واوی به‌ناو بردبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئێران دژ به‌ یه‌كه‌ و ناتواندرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت.

ئاشكراشی كردووه‌، به‌رپرسانی ئێران ناتوانن ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ مووشه‌ك نه‌كراوه‌ته‌ ئامانج و پێده‌چێت بۆ هێرشه‌كه‌ هۆكاری دیاری كراو هه‌بێت.

فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكراینیا به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌شتی حوزه‌یرانی دووهه‌زار و بیست فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران به‌جێهێشت و ته‌نیا چه‌ند خووله‌ك دوای هه‌ستانی له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ دوو مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج و كه‌وته‌ خواره‌وه‌، هه‌ر سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌ش به‌ منداڵ و پیر و گه‌نجه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كه‌ به‌شێكی زۆریان شارۆمه‌ندی وڵاتانی ئه‌ورووپا و كه‌نه‌دا بوون.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.