Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:16

له‌ئه‌نقه‌ره‌ ته‌رمی ئافره‌تێکی عێراقی دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ گه‌ڕه‌كی ماماك سه‌ربه‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌، ئافره‌تێكی عێراقی به‌مردوویی له‌ ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هاوڕێیه‌كی ئافره‌ته‌كه‌ سه‌ردانی كردووه‌ و بینیویه‌تی به‌بێ جوڵه‌ له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه‌.

دوای گه‌یشتنی پۆلیس و تیمه‌كانی ته‌ندروستی، ده‌ركه‌وت ئافره‌ته‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌ره‌تا بۆچوونه‌كان وابوو كه‌ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ ژه‌هراویبوون به‌ غازی زۆپا بووبێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری خوێن له‌سه‌ر پشته‌سه‌ری ئافره‌ته‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ستیپێكردو ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌ گواسترایه‌وه‌ پزیشكی دادوه‌ریی.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.