Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:28

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەجید ئەتروشی دەکات

کوردستان TV
100%


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەجید ئەتروشی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی رووناکبیر و تێکۆشەر (مەجید ئەتروشی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (مەجید ئەتروشی) سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکی رۆشنبیر و بەئەزموون بوو، یەکێک بوو لە ئەندامانی پێشووتری سەرکردایەتیی پارتیمان، ھەروەھا وەک کەسایەتییەکی سیاسی و لێھاتوو لە بواری کاری سیاسی جێدەستی دیار و بەرچاو بوو.

ھیواخوازین ھاوخەمیی دڵسۆزان و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو، ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە بە ناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیمانەوە، پرسە و سەرەخۆشیمان دووپات دەکەینەوە و لە خوای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و کۆستی دیکە بەدوور بن و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بە بەھشتی بەرین شابکات..

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٥ـی شوباتی ٢٠٢١

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.