Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:20

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەتروشی دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەمین ئەتروشی پارێزگاری پێشووی دهۆک کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەمین ئەتروشی پارێزگاری پێشووی دهۆک کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.