Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:47

ئەمریکا رێکاری نوێ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌گرێته‌به‌ر

کوردستان TV
#11
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: پشودرێژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبە گەڕانەوەی ئێران بۆ نێو رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی دووهه‌زار و پازده‌ سنوردارە و رێکاری نوێ دەگرنەبەر تا رێگری بکەن لەوەی تاران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد: پشودرێژیمان سنوردارە، بەڵام باوەڕمان وایە سەرۆک جۆ بایدن لەسەر ئەم بابەتە هەڵوێستی ڕوونی هەیە و ئەو هەنگاو و رێکارانەشی گیراونەتەبەر كاریگه‌رن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکان و چارەسەری دیپلۆماسی دەتوانێت رۆڵی کاریگەر بگێڕن بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت ببێت بە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئێران داواکاری وڵاتانی ئەوروپای بۆ دەستبەجێ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و گەڕانەوە بۆ پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی دووهه‌زار و پازده‌ رەتکردەوە و پەرلەمانی ئێرانیش رێگریکرد لەوەی تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ناوەندە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بکەن.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.