Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:48

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و فیدراڵ باشه‌

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌ له‌ به‌غدا بۆ دیده‌ فه‌ره‌یدوون قسه‌ی كردووه‌ ده‌شڵێت: پێویسته‌ له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك بۆ ده‌ ڕۆژی دیكه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ ده‌نگدان بنێردرێت بۆ ئه‌نجوومه‌نی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش فوئاد حوسێن گوتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشه‌، به‌ڵام كێشه‌ هه‌یه و دانوستانیش له‌ نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیه و ئه‌وانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ تیرۆرستن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زانیارییان له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ هه‌یه‌ ده‌زانین كێ كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و له‌ رۆژانه‌ی ئاینده‌دا ورده‌كاری زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.