Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:39

په‌رله‌مانتارێک: هەمیشە یەکەم راسپاردەی سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە ئەوە بووە داکۆکیکاری مافی هاووڵاتیان بین

کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێكی فڕاکسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی عێراق رایگه‌یاند: لەم سۆنگەیەوە، ماوەی ساڵێک زیاترە هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ ڕەوانەکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم.

دکتورە مەیادە نەجاڕ ئەندامی فڕاکسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی عێراق له‌ نووسینێكدا رایگه‌یاند: دوایـين هـەوڵ و سـەرەتـای هـەوڵــدانێـکی تــری نـوێ.

دکتورە مەیادە ده‌ڵێت: سوپاس بۆ خودای گەورە و لە پاشان سوپاس بۆ ئەو متمانەی بە بەندەتان هەبووە لەماوەی ڕابردوو، کە پێتان وابووە داکۆکیکاری مافەکانتانین لە بەغدای پایتەخت و هەمیشە بە پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە و سەردان داواتان دەکرد داکۆکی لە مافی جوتیارانی هەرێم بکەم بە تایبەت پارەی قەرزی ساڵانی(٢٠١٤٫٢٠١٥٫٢٠١٦) کە حکومەتی عێراق بە بڕیارێکی سیاسی نا یاسایی بۆ چەندین ساڵی یەک بەدوای یەک موماتەڵەی بەم کەیسە دەکرد و ڕەوانەی نەدەکرد.
خۆشەویستان و ئازیزان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمە لە فڕاکسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین جار لەگەڵ (سەڕۆک بارزانی) کۆبووینەتەوە، هەمیشە یەکم ڕاسپاردە و ئامۆژگاری سەڕۆک بارزانی بۆ ئێمە ئەوە بووە (داکۆکیکاری مافی هاوڵاتیانى هەموو عێراق بکەین بە بێ جیاوازی لە بەسڕا تاکو زاخۆ، بە تایبەتتر مافی هاوڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی حزبایەتی و ئایدۆڵۆژیی و چینایەتی و ڕەگەزیی ... تاد) هەروەها کاتی دەستبەکاربوونمان وەکو(نوێنەر)ی ئێوەی خۆشەویست لە پەڕلەمانی عێراق(سوێندیی یاسایی)یمان خواردووە، کە کار بکەین بۆ ماف وبەرژەوەندیەکانی هاوڵاتیان.

مەیادە نەجاڕ ده‌ڵێت: لەم سۆنگەیەوە، ماوەیی ساڵێک زیاترە هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ ڕەوانەکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم کە ئێمە بە زوڵم وستەممان دەزانی بەرانبەر دەستڕەنگینترین چینی کۆمەڵگەکەمان کە(جوتیاران)ن و بە هەوڵ و ماندبوون و کۆششی شەو و ڕۆژیان و ئەزیەتێکی زۆرەوە خزمەتی بەرهەمەکانیان کردووە تادواجار نەبنە بارگرانی بەسەر حکومەتەوە و بەڵکو لە ڕێگەی دەست و بازووی خۆیان نانێکی حەلال دەست بخەن، کەچی بەو دەردەسەری و چاوەڕوانیەوە بگەن بە مافی خۆیان! کە دەبوو حکومەتی عێراق زۆر بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو کەیسە بکردبایە و لەجیاتی چاوەڕوانی و نەدانی مافی خۆیان پاداشتیشی بکردبان، ئەخر ئەگەر خوانەخواستە قات و قڕی رووبدات و جوتیارانمان کەمتەرخەمی بنوێنن و بەرهەمی گەنم و جۆ و دانەوێلە کەم بێت، چ کارەساتێکی مرۆیی روودەدات!

ئێمە زۆر باش و لە نزیکەوە لە خەمی جوتیاران تێگەیشتووین و دەزانین ئەوانیش تووشی چەندین ئاڵنگاری گەورە دەبن تاوەکو بەرهەمەکانیان وەبەردێت.

بۆیە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، هەوڵەکانمان خستەگەڕ و تا توانیمان ئەمڕۆ کۆتا واژوو کە واژووی بەڕێوەبەری(مالیە)ی وەزارەتی بازرگانی عێراق بوو، بکرێت، هەرچەندە بەڕێز(جواد مزهەر)بەهۆی سەردانکردن لە دەرەوەی بەغداد بوو، بەڵام پەیوەندیمان پێوەکرد بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەک بێت ئەمڕۆ واژوو بکات بەڵکو بۆ هەفتەی داهاتوو، پارەکە بگاتە هەرێم لەوەندە زیاتر دوانەکەوێت، خۆشبەختانە دوا نیوەڕۆیەکی درەنگ بەڕێوەبەرانی سایلۆ وێنەی چەکی واژووکراویان بۆ ڕەوانە کردم و قسەم لەگەڵیان کرد گۆتیان کارەکانمان بە کۆتا گەیشت بڕوا بکەن، خەریک بوو لە خۆشیان باڵبگرم، ئەخر شەڕەفێکی گەورەیە بۆمن بتوانم ئەگەر کەمیش بووبێت دەستم هەبێت لە خزمەتکردن و دڵخۆشکردنی برا جوتیارانمان.

دەمەوێت لێرەوە ڕوونکردنەوەیەکی بچووک بدەم، ئەویش زۆر پۆستکردنی ئەو بابەتە(پارەی جوتیاران) بەهیچ شێوەیەک خوانەخواستە بۆ موزایەدەی سیاسی و منەتکردن نەبووە بەسەر برا جوتیاران و کوردستانیانەوە، بەڵکو بە دوو ئامانج ئەمکارەمان کردووە:

یەکەم: ئەمڕۆ زۆربەی خەڵکی سۆشیاڵمیدیا بەکاردەهێنن و دەمانەویست هەنگاو بەهەنگاو ئاگاداربن لە کارەکانمان ئەمەش دەبووە هۆی کەمکردنەوەی پەیوەندیکردن و کەمکردنەوەی ئەزیەتی ئێوەی خۆشەویست، ئەگەرنا خزمەتکردن ئەولەویەتی کاری ئێمەیه.

دووەم: بۆ ئەوەی نەکەوینە بەرگازاندەی دەنگدەران و دڵسۆزانمان، ڕاستە ئێمە خۆمان بە نوێنەری ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بە بێ جیاوازی دەزانین، بەڵام هەر نوێنەرێک کۆمەڵە دەنگێکی هێناوە و بە ئومێدی ئەوەی داکۆکیکاری مافەکانیان بێت و ئێستا و لەکاتی پێویست ئەگەر جێ پەنچەمان دیار نەبێت بە حەقی خۆیان دەزانم و حەقیان پێدەدەم گازاندەمان لێ بکەن.

لێرەشەوە، دەستخۆشی لەهەر کوردێکی دڵسۆز و بەوەفا بۆ کورد و کوردستان دەکەم ئەگەر بە بچوکترین هەڵوێستیش بەشداریکردبێ بۆ ڕەوانەکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم.
بەڵام ئەوە کۆتایی قۆناخی یەکەمە و سەرەتای هەوڵدانمان دەبێت بۆ قۆناخی دووەم و ڕەوانەکردنی بڕی پارەی جوتیاران، دڵنیایشتان دەکەمەوە ماندوو نەبووم و ماندووش نابم، دەستخۆشیەکی برا جوتیارێک و دوعا و نزای دایکێکی ئەم نشتیمانەم بە هەموو سەروەتی دونیا ناگۆڕمەوە و لە ڕابردوو و ئێستا وداهاتووش خۆم بە خوشکی کچگەی ئێوە وخزمەتکاری کورد و کوردوستانیان دەزانم.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.