Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 09:17

چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر ماری رەش

بەهەیچ شێوەیەک حەز بە شەڕکردن ناکات لەگەڵ مرۆڤ
کوردستان TV
100%

1- ماری ره‌ش یەکێکە لەو مارانەی کە هیچ مارێکی تر توانای شەڕکردنی نییە لەگەڵی تەنانەت گەر قەبارەی مارەکەی دووژمنی لەخۆی گەورەتر بێت.
2-  لە خواردندا زۆر حەزی لە گۆشتە و لە میوەدا زۆر حەزی بە کاڵەکە و حەزی زۆر بە شیرە.
3- کام مه‌ی خۆرەی کە زۆر ئاڵوده‌یه‌ به‌مه‌ی خواردنه‌وه‌ هێندەی مار حەزی بە خواردنه‌وه‌ی مه‌ی نیە ، وە ئەگەر بێت و بۆی تێبکەی هەتا دەیکوژێت ئەیخواتەوە.
4- خوای گەورە بەشێوەیەک خەلقی کردووە کە بەهەیچ شێوەیەک حەز بە شەڕکردن ناکات لەگەڵ مرۆڤ ، هەمووکات لە مرۆڤەکان هەڵدێت ، تا زیانی پێنەگەیەنی ئامادە نیە شەڕت لەگەڵ بکات ، بەڵام کاتێک زیانت پێگەیاند و هەوڵی گوشتنت دا ، ئه‌ویش دەکەوێتە شەڕ لەگەڵت. بەڵام سەیر لەوەدایە گەر پێتەوەبدات(بتگەزێت) بەهیچ شێوەیەک ژەهرەکەی بەکار ناهێنێ ، چونکە ژەهری ماری ره‌ش لە هیچ نەخۆشخانەیەک دژە ژەهری دەستناکەوێت.
زۆرمان دیوە ئەوانەی کە مار ئەگرن و زیاتریش ماری ره‌ش ئەگرن و هەندێك جار مارەکە پێیانەوە ئەدات بەڵام هیچیان لێ بەسەر نایەت جگە لە برینێک وەک برینی دەرزی کاتێک ئەچێت بە پێستدا ، تەنها برینێکی بچوک درووست دەکات و بەهیچ شێوەیەک ژەهرەکەی بەکار ناهێنێ.
5- بە خێرایی دەتوانێ رێ بکات و دەتوانێ خۆی هەڵبدات و هێرش بکاتە سەر ئەو کەسەی کە ئازاری دەدات و دەتوانێت بە سەر دار و دیواردا سەربکەوێت.
6- هەرگیز هەوڵی کوشتنی مەدەن تا سێ جار قسەی لەگەڵ نەکەن و قسەی لێ دووبارە نەکەنەوە.
پێغەمبەری خودا(صل الله علیه وسلم)فەرموویەتی:
بوونەوەری ره‌ش مەکوژن تا سێ جار قسەیان لەگەڵ نەکەن ، چونکە ئەگەری هەیە جن بێت ، بونەوەرەکانیش ئەمانەن(ماری ره‌ش ، ئەسپی ره‌ش ، سەگی ره‌ش ، گوێدرێژی ره‌ش).

  ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.