ئاگر لە باڵەخانەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت کەوتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگر كهوتنهوهكه نهزانراوه.
لەهەولێر ئاگر لەبەشێكی باڵەخانەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت كەوتەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانیش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو تائێستا زیانەكان نەزانراون، ئاگرهكهش كۆنترۆڵ كراوه.
لهم بارهیهوه سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند: ئاگر لە بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین لە هەولێر کەوتووەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و قوتابیان رزگارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.