Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:30

تیمێکی تەندروستی بۆ پشکنینی قوتابیان ناوه‌نده‌کانی خوێندن به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ باره‌ی پشكنینی قوتابیان رایگه‌یاند: تیمێكی تەندروستی له‌ قوتابخانەکان بەشێوەی مەیدانی چەندین قوتابخانە بەسەر دەکەنەوە. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هاتووه‌، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن، چەندین تیم پێکهێندراوە لە تەندروستی قوتابخانەکان بۆ پشکنینی قوتابیان بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

بۆ ئەم مەبەستە تیمی تەندروستی قوتابخانەکان بەشێوەی  مەیدانی چەندین قوتابخانە بەسەر دەکەنەوە، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنین، ( سامپڵ) بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی قوتابیان لە گشت پۆلەکان بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.