مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له یادی دامهزراندنی ماڵپهری (KDP.info) پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه رایگهیاند: لە ماوەی 10 ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی سەركەوتووانە ئەركەكانی بەجێبگەیێنێت.
بەڕێزان/ بەڕێوەبەڕ و کادیر و كارمەندانی ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان..
بەبۆنەی(10)یەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان (KDP.info) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانی بەڕێزی ماڵپەڕەكەتان دەكەین و، هەوڵ و كۆششی رۆژانە و بەردەوامتان لە پێناو بڵاوكردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری دروست بەرز و پیرۆز دەنرخێنین، بەهیواین ساڵی داهاتووی كاركردنتان پڕ بێت لە وێستگەی گەشتر و پێشكەوتنی زیاتر.
دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پاڵ كەناڵ و دەزگاكانی دیكەی راگەیاندن پێویستیەكی سەردەمیانەی ئەلیكترۆنیی بوو، كە لە ماوەی (١٠) ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی سەركەوتووانە ئەركەكانی بەجێبگەیێنێت و خزمەتێكی زۆر و بەرچاوی ئەو بوارە بكات، بەو هیوایەین لە ئایندەشدا بەهەمان گیانی راستگۆیی و باوەڕەوە رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیارییە دروست و باوەڕپێكراوەكان و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خۆشەویستی نیشتمان.
لەم بۆنەیەدا دووبارە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی ماڵپەڕەكە دووپات دەكەینەوە و، دەخوازین وەکو ھەمیشە پێشەنگی راستگۆیی و خزمەت و بەخشش بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٨ـی شوباتی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.