Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 21:23

شاره‌زایه‌کی سیاسی بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا : رژێمی ئێران جێی متمانه‌ نییه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی سیاسی ده‌ڵێت: تاران نیشانی داوه‌ پابه‌ند نابێت به‌ هیچكام له‌و بڕیارانه‌ی كه‌ ده‌درێن، له‌وانه‌ ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕاگرتنی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.

ته‌ها حه‌سه‌نییانی،شاره‌زای سیاسی به‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی گوت، دیاره‌ جۆو بایدن،سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی پێشوو ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ زۆرتر بایه‌خ به‌ دیپلۆماسی بدات، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و دیپلۆماسییه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدا ببینێته‌وه‌، به‌ڵام تاران نیشانی داوه‌ پابه‌ند نابێت به‌ هیچكام له‌و بڕیارانه‌ی كه‌ ده‌درێن، له‌وانه‌ ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕاگرتنی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و خاڵانه‌ گرنگن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم یانیش چالاكییه‌كانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ئێران، كۆماری ئیسلامی ئێران پێشتریش نیشانی داوه‌ كه‌ هه‌تا له‌وێشدا ڕاستگۆیی نییه‌، بۆ نموونه‌ فۆردۆ یه‌كێكه‌ له‌و پێگه‌ زۆرگرنگانه‌ی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و شوێنه‌ تاكو یه‌كێك له‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، نه‌یانده‌زانی كه‌ فۆردۆ هه‌یه‌ یان له‌ فۆردۆ چی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ بۆ خۆی نموونه‌یه‌كه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ تاران له‌و گفتوگۆیانه‌دا له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئه‌تۆمیشدا جێی باوه‌ڕ پێكردن نییه‌.

 ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.