Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:23

سبه‌ی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی قوتابیان دەكات.

دكتۆر ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەكانی خوێندن ده‌كرێت، بریار له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت.

گوتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له‌ لیژنه‌ی ناوبراو كردووه‌، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی: هه‌ر كاتێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له‌ ئێمه‌ بكات بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئێمه‌ش پابه‌ندی  لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ده‌بین بۆ سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، به‌ڵام هیچ بریارێك نه‌دراوه‌ بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.