Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:23

بایدن سه‌باره‌ت به‌ هێرشەکەی سەر هه‌ولێر نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی کۆنگرێس ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا رایگەیاند: هێرشەکەی ئەمەریكا بۆ سەر گرووپە میلیشیاكان لە سووریا، وەڵامێک بوو بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاشكرای ده‌كات، هێرشەکەی سەر ئەلبو کەمال لە سووریا لە وەڵامی ئەو هێرشەدا بوو کە كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی عێراق و به‌ فه‌رمانی خۆی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ دراوه‌ته‌وه‌‌.

جۆ بایدن، هه‌روه‌ها ڕاگەیاندووە کە هێرشەکەی سوپای ئەمریکا مافی خۆیان بووە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی سەر سەربازە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە.

بایدن لە نامەکەدا نووسیویەتی: بە فەرمانی من رۆژی بیست و پێنجی شووباتی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك، هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژێرخانی پێگەیەکی تایبەت بە میلیشیا چەکدارەکانی پاڵپشتیکراوی ئێرانیان کردە ئامانج".

هەروەها نووسیویەتی: ئەو میلیشیایانە دەستیان هەبووە لە هێرشکردنە سەر سەرباز و ستافی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانیان لە عێراق و لەنێویاندا هێرشەکانی سەر هەولێر و بەهۆیانەوە ئەندامێکی تیمە سەربازییەکانی ئەمریکا و چوار بەڵێندەری ئەمریکی برینداربوون".

بۆ دەستەبەرکردنی پاڵپشتیی کۆنگرێس بۆ ئەم هەنگاوەی، بایدن ڕای گەیاندووە کە ڕاپۆرتەکەی لەبارەی هێرشەکەی سەر میلیشیاكانی سه‌ر به‌ر ئێران لە سوریا ورده‌كاریی زیاتر له‌ خۆ ده‌گرێت و بۆ کۆنگرێسی ڕەوانە دەکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.