كه مێك پێش ئێستا ،میدیاكانی میسری بڵاویان كردوه " هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری ( یوسف شعبان) له ته‌مه‌نی (90) ساڵی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی میسر به نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست دا".
هونه‌رمه‌ند یوسف شعبان هه‌فته‌ی رابردوو به هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌ره‌كی (مهندسین) خه‌وێنرابوو.
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له گه‌ره‌كی (شبرا ) له قاهیرا له ساڵی 1936 دایك بووه . له ساڵی 1961 ده‌ستی به كاوانی سینه‌مایی كردوه ،كاتێ به‌شداری له فلیمی (فی بیتنا رجل ) له‌گه‌ڵ عومه‌ر شه‌ریف دا كرد ، له ده‌رهێنانی( بركات )له‌و كاته‌وه تا كۆچی دوایی كردنی به‌شداری له 110 فلیمی سینه‌مایی كردوه.
چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانی وه‌رگرتووه ، له ساڵی 1995 بڕیاردا له كاری سینه‌مایی دووربكه‌وێته‌وه، ته‌نیا له نواندنه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان دا به‌شدار بێت.
هونه‌رمه‌ند یوسف شعبان به‌شداری زیاتر له 130 زنجیره‌ی ته‌له فزیۆنی كردوه ، گرنگتریان (العائله والناس، الشهد والدموع بجزئین، الوتد) له زنجیره درامای (رأفت الهجان) رۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو.
بڕیار وایه سبه‌ی له قاهیره به خاك بسپێردرێت.
وه‌گێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران
هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب (یوسف شعبان) به کۆرۆنا کۆچی دوایى کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.