Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:29

پارێزگاری هەولێر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر (عوسمان حوسێن)ی کرد

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.3.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لەگۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر (عوسمان حوسێن) کرد و بەڵێنی پێدا گرفتەکانی بۆ چارەسەر بکات.
دوای ئەوەی لەچەند ماڵپەڕ و پەیجێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاو کرایەوە کە گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر (عوسمان حوسێن) بەهۆی نەبوونی خانوو لەسەر شەقامێکی شاری هەولێر خێوەتی هەڵداوە، پارێزگاری هەولێر، شەوی ڕابردوو پەیوەندیی پێوەکرد و بەیانی ئەمڕۆش لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لێکرد و بەڵێنی پێدا گرفتەکانی بۆ چارەسەر بکات.


پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بۆ گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر عوسمان حوسێن خانووێک بەکرێ بگیرێت و مانگانە کرێی خانووەکەی لە دیوانی پارێزگا بۆبدرێت و بەشێک لە پێداویستیی و کەل و پەلی ناوماڵ و بەشە خوراکی پێویستی پێبدرێت، سەبارەت بە نەخۆشی خێزانەکەشی پارێزگاری هەولێر، دڵنیایی گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر عوسمان حوسێنی کردەوە هەرچی لە توانادابێت بۆچارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی وەکو پارێزگای هەولێر درێغی لێناکەین.

ktv

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.