دیده فهرهیدوون
دوای دوو ساڵ لە سەردانی کردنم بۆ بەغدا بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند فیچەرێک دەربارهی بارو دۆخی خۆپیشاندەرانی ۲٥/۱٠/۲٠۱۹ لە بەغدا، دووبارەبە مەبەستی ئەنجامدانی چەند بەرنامەیەک و زانینی بارودۆخی بەغدا لە دوای هاتنی کۆڕۆنای دووەم، لە بارو دۆخێکی ماندووداو لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا سەردانی دەکەمەوە، ئەوەی لە هەواڵەکان و هاوڕێیان گوێم لێ دەبێت دڵ خۆشکەر نیە! تەنانەت ئەوهی کە چاوەڕێ بوون ئەنجام دانی هەڵبژادنی پێش وەختەش دواخروا، بیگۆمان بۆ ئەوەش پاساوی چاکیان هەیە.
هێلى ئاسمانى العراقیە گەشتەکانی هەر وەکو خۆیەتی فرۆگهكه فوله ئەوەی کە جیاواز بوو، یەک کارمەند لە ماوەی ٤٥ خولەکی گەشتکەمان هات و دوو جارگوتی دەستان بە ماددهى خاوێنکەرەوە پاك دەکەنەوە ؟
لەگەڵ گەیشتنم، (ئارام)ی هاوپیشەم لە فڕۆکەخانە بەدوامدا هات و گووتى : هەر گەیشتی دوو رۆكێت لە ناوچەی سەوز كهوتۆته خوارهوه و (٦)ئۆتۆمبێلی سوتاندووه ئەمە یهكهم هەواڵى ترسناک و دڵتەزین بوو، هەرلە شەقامی فڕۆکەخانە گۆڕانکاری بۆمن به دیار کەوت، ناوی شەقامێکی فڕۆکەخانە بە ناوی (ابو مهدی مهندس)یان کردووە، لە دوای ساڵیادی کوشتنی(ابومهدی مهندس، قاسم سولهیمانى) .
زۆر سیمای خەڵکم بە ڕوونی نەئەبینی لەبەر بەستنی ماسک، دەنا هیچ کەس نەبوو گلەی و خەمێکی لە دڵدا نەبێت، ئەوا بێ پرسیار کردن ڕوون و ئاشکرایە، تەنیا ئەوهی دەوێ کە یەک پیاسە بکەی لە شەقامی (کەڕادە و گۆڕەپانی تەحریر) هەمووی دەبینی و هەستی پێ دەکەی .
لە نێوان ۱٠ مەتر لەسەر شەقامی (کەڕادە)وێنەی وەکو خۆیان دەڵێن شەهیدێکی (حەشدی شەعبی) دەبینی و بە فۆنتی فارسی ناوی نوسراوە، ڕێک شەقامهکانی تەهرانم دەهاتەوە یاد. ئەوهی کە جیاواز بوو گروپهكانى حەشدی شەعبی بۆ نمایش و خوپێشاندان بەدەر ناکەوێت، لە ناکاو لە شەقامهکان لە تەهران وەکو ئەوهی لە کەڕاده ی بەغدا بینیم کە بە ئاڵا و سرودوو گۆرانی و بە چەند ئۆتۆمبێل دەسووڕانەوە .
ئەمە حاڵی بەغدایە، ئەوی کە من و ئێوە باوەڕ دەکەم بەلاتانەوە گرینگ و جێ پرسیاربێت ئەوەیە کە کورد ڕۆڵی چییە؟ کوردانێک کە دانیشتووی بەغدان و ساڵانی ساڵ چۆنن و کەسایەتی سیاسیەکانمان لەوێ چۆن کار دەکەن؟ منیش بە هەمان شێوە دەمویست ئەوانە ببینم و بە تایبەتی دوای ریفراندۆم .
ئەوی کە لە ڕێگای بەشێک لە داواکاری و مامهڵهى کورهدکان لە ئۆفیسی سەرۆکی نوێنەرانی نوێنهرایهتى حكومهتى ههرێمى كوردستان لە عێراق لای بەڕێز فارس عیسا بینیم بەشێکی زۆر لەسەر فۆڕمەکان و داواکاریە ڕەسمییەکان زمانی کوردی بە کار ناهاتووە، کە بەپێ دەستووربێت کوردی دووەم زمانی فەرمیە لە عێراقە .
لە گوڕەپانی تەحریر بەرەو ڕوی چەند کوردێک بوومەوە کە مایکی کوردستان تیڤى یان بینی بە دەستمەوە پیان خۆشبوو سەلامێک بکەن، وەکو چۆن دەڵێ ئارامییەک هاتبووە ناو دڵیانەوە کاتیک کەناڵێکی کوردییان بینی، هەر چەند هەوڵم دا بە کوردی یا تەنانەت عەربی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن قسەم بۆ بکەن، بەڵام نەیانکرد و داوای لێ بووردنیان کرد .
وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا لە ۱۸ى مانگەوە بڕیاری قەدهغەی هاتووچۆی دابوو بەهۆی سەرهەڵدانی کۆڕۆنای گۆڕاو و لە دوای کاتژمێر هەشتی ئێوارەوە هەموو دوکان و هاتووچۆ ڕادەگیرێن، هەربۆیە لە نێوان چەند کیلۆمەترێک خاڵی پشکنین هەبوو لە کاتی ئاسایدا، ئێستا بووە بە دوو! یەکێکیان لەبەر کۆڕۆنا و ئەوەی دیگەش لەسەر ئەمن و ئاسایش کە گۆمانیان لە هەموو کەس دەکرد، تەنانەت لە منداڵیش، ئەو هەفتەیهى کە من لە بەغدا بووم دەنگۆی ئەوە هەبوو یا باس باسی شارۆچكهى (جرف الصخر) بوو كه به دوورى 60 كیلیۆ مهتر دهكهوێته باشورى بهغدا و دهكهوێته نێوان پارێزگاى بهغداو كهربهلا، بەناوی گومان لێکردن لە نزیەکەی ۱٤٠ کەس لە دانیشتوانی ئەو شارۆچكهكه به ژن و منداڵ و پیاو بە ناوی تیرۆریست نەیان دەهێشت بگەڕێنەوە شوێنهكهى خۆیان .
سەرتان زۆر نەئێشێنم ئەوەی لە چەند پەڕلەمانتارێکی عێراقی بە سوونە و شیعەو و چەند کتێب و لێکۆڵینەوە و شروڤەی سیاسی بخوێنمەوە، لەم نزیکانە هیچ هیوایەکم بە باشبوونی بارودۆخی عێراق و بەغدا بە تایبەتی کە سەرچاوەی بڕیاردان و حکومڕانی عێراقە نیە.
بەڵام کورد نابێت دەست لە مافی خۆی بکێشتهوە و لەوە باشتریش دەتوانێت هەوڵی به دهستهێنانى مافی خۆی بدات و کورد دەبێت یەک ریزی پیشانی حکومەتی عیراق بدات وەکو چۆن هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێشکەوتن و سەقامگیری ۱٠٠ ساڵ لە پیش ئەوانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.