Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:22

له‌ هه‌ولێر پیشانگایەک بۆ کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی چین ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو پیشانگایەک بۆ کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی چین بەڕێوە بچێت و سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانیش دەڵێت، چین دەیەوێت ڕۆڵی ھەبێت لە کەرتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان. 

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردەکارانی کوردستان، بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڕیارە ڕۆژی هه‌شتی ئادار پێشانگایەک بۆ کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی چین بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت و په‌نجا کۆمپانیای چینی و حه‌فتا کۆمپانیای کوردستان بەشداری پێشانگاکە دەبن و بەرپرسانی ھەردوو وڵاتیش بەشداری دەکەن. 

بەرپرسەکەی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکاران ڕوونی کردەوە: کردنەوەی پێشانگاکە لە کاتێکدایە کۆتاییی ساڵی ڕابردووش پێشانگایەک بەڕێوە چوو و بووە سەرەتایەکی باش تا پێشانگای دیکەش بەدوایدا بێن. 

گەیلان حاجی سەعید گوتیشی؛ پێشانگاکە زۆربەی بوارەکان لەخۆ دەگرێت و بڕیارە وڵاتی چین ڕۆڵی کاریگەری ھەبێت لە کەرتی بازرگانی و ناردنی کۆمپانیا و کاڵای چین بۆ ھەرێمی کوردستان، بێگومان پێشانگاکەش دەرفەتی باش بۆ کۆمپانیا و بازرگانانی بەشدار دەرەخسێنێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.