هاووڵاتیانی شنگال داوای ده‌ركردنی هێزه نایاساییه‌كانی ناو قه‌زاكه ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن نه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، به‌هۆی بوونی چه‌ند هێزێكی نایاسایی.
هاوڵاتیانی شنگال ئەوانەی ئێستا لە کەمپه‌كانی سنوری شێخان نیشتەجێن دەڵێن ئامادەین لە هەرێمی کوردستان و لە کەمپەکان بمێنین و نەگەرێینەوە ژێر دەستی هێزە نایاساییەکان لە شنگال، چەندین جاریش ریش سپی و کەسایەتیەکانی شنگال یاداشتیان ئاراستەی ئیدارەی نەینەوا کردووە تا حکومەتی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی رێکەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی شنگال بێت، بەڵام بێ ئه‌نجام بووە.
بەشێكی دیكه‌ی هاووڵاتیانی شنگال ئاماژە بەوە دەکەن کەوا حکومەتی عێراق بێ باکە لەڕەوش و گوزەرانیان، تا ئێستا نە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی کردووه‌ته‌وه و نە شنگالیشی ئاوەدانکردۆتەوە، نزیکەی حەوت ساڵە هاووڵاتیانی شنگال لەهەرێمی کوردستان ئاوارەن، ئەوان دەڵێن تا هێزە نایاساییەکان شنگال چۆڵ نەکەن ناگەڕێینەوە بۆ شنگال.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 قه‌زای شنگال كه‌وته هێزه نایاساییه‌كان میلیشیاكان، ڕۆیشتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال، ڕه‌وشی شنگال ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر و ئاڵۆزی چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.