Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 17:54

زانا مەلا خالید: هەوڵ دەدەین لەو خولەی پەرلەمان دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان دابڕێژین

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: كۆمەڵێك رێكار هەن حكومەتی هەرێم گرتویه‌تیه‌ بەر بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان مەبەستیش تیایدا زیاتر كردنی داهاتە و قەدەغەكردنی كاری قاچاخچیەتی بێت.

زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە دەستپێكی وەرزی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان و رۆڵی پەرلەمانی كوردستان لە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەركردنی گرفتەكان رایگەیاند:
1-3 واتا ئەمڕۆ خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد، ئەو یاسایانەی دەركران پێویستی هەرێمی كوردستان بوو، بۆ نموونە یاسای چاكسازی، كە حكومەتی هەرێم دەستی بەكارەكانی كرد و یاساكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

گوتیشی: هەروەها كۆمەڵێك یاسای دیكە دەرچوون، بۆ ئەوەی بتوانیین بۆشاییە یاساییەكان پڕ بكەینەوە، هیوامان وایە لەو 3 وەرزەی ماوە هەموو هەوڵەكان چڕ بكەینەوە كە خوێندنەوەو پەسەندكردنی ژمارەیەك لە یاسای گرنگ.
 
جەختیشی كردەوە كە پرۆژە یاسای زۆر گرنگ هەن لەوانە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 كە یەكەم جارە كابینەی 9ی حكومەت بۆ پەرلەمان رەوانەی دەكات .

چاوەروانیش دەكرێت لەو یاسایەدا زیاتر پرسی نەوت شەفافتر بێت و بەرچاوروونی زیاتری تێدا بێت كە هەنگاوێكی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

زانا مەلا خالید  راشیگەیاند كە پێویستە یاسای بودجە لە هەردوو سیناریۆ بێتە پەرلەمان یان ئەوەیە كە لە گەڵ بەغدا رێككەوتنێك بێتە ئاراوە یان ئەوەتا سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم دیاری بكرێت و بودجەی لە سەر دابنرێت .

روونیشیكردەوە بڕوای حكومەت لەوە دایە كە بڕی داهات بەرز بكرێتەوە و خەرجیەكان كەم بكرێتەوە ئەوەش وا دەكات مووچە و لێبڕینەكەی كەم بێتەوە یان نەمێنێت .

ئاماژەشیدا كە كۆمەڵێك رێكار هەن حكومەتی هەرێمی كوردستان گرتویەتە بەر بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان مەبەستیش تیایدا زیاتر كردنی داهاتە و قەدەغەكردنی كاری قاچاخچیەتی بێت .

بارزان مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند كە ململانێی سیاسی لە ناو پەرلەمان هەیە، مێژووی هاوبەش هەیە لە نێو تەواوی لایەنە سیاسیەكان، هەموو شتێك قبوڵە هەبێت تەنها ئەوە نەبێت كە دامەزراوەیەكی شەرعی ئەویش پەرلەمانە لەكەدار بكرێت .

زانا مه‌لا خالید گوتیشی: نابێت پەرلەمانتار ببێتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ، قەوارە دەستوورییەكەی.

لەو وەرزەوە هەوڵ ئەدەین بۆ دارشتنی دەستوورێك  كە دەستووری هەرێمی كوردستان بێت .

داڕشتنه‌وه‌ی: سوهێل تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.