دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ده‌مه‌قاڵێ له نێوان باڵیۆزانی ئێران و توركیا له عێراق له‌دژی یه‌كتر دروست بوو و دواتر كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی باڵیۆزی یه‌كتر له وڵاته‌كانیان بانگهێشت بكه‌ن و به فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن.
ئه‌مرۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: هەڵە تێگەیشتنێک لەبارەی قسەکانی باڵیۆزی ئێران لە عێراق هەبووە و چارەسەرکراوە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌عید خه‌تیب زاده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند: هەم حکومەتی ئێران و هەم حکومەتی تورکیا لەبارەی بنەمای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقە، یەک بۆچوونی هاوبەشمان هەیە و هیچ ناکۆکییەک نییە.
گوتیشی، خوێندنەوەی نادروست بۆ قسەکانی باڵیۆزی ئێران کراوە کە بەو گفتوگۆیانەی لە نێوان ئێران و تورکیا کراون، پرسەکە کۆتایی هاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.