Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 10:58

ئەنجومەنی وەزیران کێشە کارگێڕییەکان لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی وه‌زاره‌ته‌کان تاووتوێ دەکات

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1ی ئاداری 2021، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان لە وەزارەتەکان  و بەڕێوەبەرانی گشتیی کاروباری کارگێڕی و دارایی لە دەستەکان، به‌ سه‌رپه‌رشتی د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كە هەر یەکە لە بەڕێزان  بریکاری وەزیری پلاندانان زاگرۆس فەتاح و  سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كارگێری و دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی ئاماده‌یبوون، باس له‌ كێشه‌ دارایی و كارگێڕییه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و  هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نه‌هێشتنی رۆتین بۆ باشتر راپه‌راندنی كاروباری هاووڵاتییان و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتییه‌كان كرا.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی بەرنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چۆنییەتی پیادە کردنی لامەرکەزییەتی ئیداری، پرۆسەی چاودێری و میکانیزمی جێبەجێکردنی بۆ کەمکردنەوی رۆتین بەڕێوەچوو.

بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ شێوه‌ی مانگانه‌ بۆ بەدواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كارگێڕییه‌كان به‌ردوام بێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.