سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری حكوومەتەكەی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری دووپات كردەوە.
لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر" پهیامێكی بڵاوكردهوه نووسیوویهتی: لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسان باسی گرنگیی کاری ڕۆژنامەنووسانمان كرد.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسیوویهتی: پشتگیریی حکومەتی هەرێم-م بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەریی و دوور لە هەر تووندوتیژی و ترس و تۆقاندنێک دووپاتكردهوه، ئەمە بنەمایەکی سەرەکی هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە و کوردستانیش لەمڕووەوە پێشکەوتنی گرنگی بهدهدست هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.