Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:20

پۆلیسی ڕاپەڕین: دوو که‌س به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دوو کەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هاتووه‌، کەمێک پێش ئێستا دوو کەس بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە نزیک پارکی گشتی قەڵادزێ تەقەیان لێکراوە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری تەندروستی دان و یەکێک لە بریندارەکانیش شوێنەواری سێ فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە.

بەوتەی خۆیان لە لایەن چەند کەسێک بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لێکراوە، لە شوێنی ڕووداوەکەش چەند قاوەنێکی فیشەکی جۆری دەمانچە لەلایەن هێزەکانمان دۆزراونەتەوە، تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانرەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵیەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.