Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:50

له‌ یادی راپه‌ڕین دا کتێبی (رانیه‌ و راپه‌رین.. گوڵچینێک له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانم) بڵاوکرایه‌وه‌ 

له‌ نووسینی نووسه‌ر (عوسمان رانیه‌یی)
کوردستان TV
100%

له‌ نووسینی نووسه‌ر (عوسمان رانیه‌یی) ، به‌بۆنه‌ی 30یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی  ساڵی 1991 ی گه‌لی كوردستان  كتێبێكی قه‌باره‌ گه‌وره‌ی 500 لاپه‌ڕه‌یی، به‌ ناونیشانی (رانیه‌ و راپه‌رین.. گوڵچینێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانم) بڵاوكرده‌وه‌.


 له‌كتێبه‌كه‌دا ، كۆمه‌ڵی به‌ڵگانه‌مه‌ و  وێنه‌ی راپه‌راینی گه‌لی كوردستان به‌ تایبه‌تی  شاری راپه‌رین ده‌روازه‌ی راپه‌رین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .


نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ (عوسمان رانیه‌یی) له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: " ئه‌م كتێبه‌م ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، من وه‌ك كه‌سێكی به‌شدار له‌ راپه‌رینه‌ شكۆداره‌كه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌رینی گه‌لی كوردستان و شاره‌ شیرینه‌كه‌م رانیه‌ی پایته‌ختی سه‌رهه‌ڵدان و ئازادی هاتووم گێڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌و رۆژه‌ مه‌زنانه‌ كردووه‌ و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی بینیومه‌ و جاران لای خۆم یاداشتم كردبوون، له‌ دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا جێمكردوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌كی وێنه‌یی و به‌ڵگه‌نامه‌یی".
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.