Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:48

ئەمڕۆ دیاردەیەکی گەردوونی ڕوودەدات کە بەر لە ۳۰ ساڵ ڕوویداوە

کوردستان TV
100%

دەرکەوتنی (مریخ و حەوت برا) لە نزیك یەکتری کە حەوت برا کۆمەڵەیەکی بچوکی ئەستێرەن لە کۆنداو لە کوردەواری خۆشمان پێیان دەگوت حەوت برا ، کە مریخ دێتە نزیك ئەو کۆمەڵە ،ئەستێرەیە و ئەم دیاردەیە لە ۲۰ی۱ی ساڵی ۱۹۹۱ ڕویداوە و لە دوای زیاتر لە ۳۰ ساڵ لە شەوی چوارشەممە ۳ی۳ی۲۰۲۱ دوبارە

دەبێتەوەو دەتوانرێ لەڕێگای ئامێری تایبەت و بە چاوی ئاسایی ببینرێ لە ئاسمانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عربی ،ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت ، هاوکات دەرکەوتنی مریخ و حەوت برا ، بە نزیك یەکەوە لە بورجی گادایە و کە دوای دوو ڕۆژی تر ،مریخ دەچێتە بورجی دوانە و بە تەواوی دووردەکەوێتەوە لە کۆمەڵە ئەستێرەی حەوت برا ، واتە ئەم نزیکبونەوەیە کۆتایی دێ ، چونکە مریخ لەو بورجە دەڕوات کە ئەو کۆمەڵە بچوکەی ئەستێرەی تیایە ، هاوکات ئەوەی من بیزانم و بیرم بێ لەو بەروارەی پێش ۳۰ ساڵ دەکاتە ئەوکاتەی کە عیراق کوێتی داگیرکردبوو لە سەروبەندی مشتومڕی کشانەوەی دابوو لە وڵاتی کوێت و چونکە لە ۲٨ی۲ی۱۹۹۱ عیراق لە کوێت دەرکرا دەر واتە دوای لە نزیکەی ٤۰ ڕۆژ لەو دیاردە فلکیەی ئەو کات ڕویدا جەنگی کەنداو کۆتایی هات و سوپای عیراق لە کوێت پاشەکشەی پێکرا .

رێبه‌ر رۆسته‌م

كوردستان TV

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.