Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:31

ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قەزای سۆرانەوە

کوردستان TV
#7
100%

ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای سۆران به‌مه‌به‌ستی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد.

دوابەدوای کۆبوونەوەی سێشەمە 2021.3.2، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، ئەمرۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای سۆران بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ر په‌رشتی هه‌ڵگۆرد شێخ نجیب و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌رانی هه‌رسێ ناحیه‌كانی (دیانا " خه‌لیفان " سیده‌كان) و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سنوری قه‌زای سۆران و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ست کۆبویەوەو رێنماییەکانی پارێزگای ھەولێر تاوتوێ کران، وێڕای پابەندبوون بە بەیانی ژمارە (8)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی رێنمایی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قه‌زای سۆران، گەیشتنە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان‌)، دامەزراو و فەرمانگە حکومی و ئەهلیەکان، ناوەندەکانی خوێندن و شوێنە گشتییەکان، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک) و دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بەپێچەوانەوە ‌هه‌رشوێنێك پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم/ یاد‌ و بۆنە نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییەکانی ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جەماوەری بەم بۆنانەوە ئه‌نجام بدرێت و هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە و گردبوونەوە و کۆنفرانس و بۆنەیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی قەدەغەیە.

سێیەم/ کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لەباخچەکان پێشکەش بە میوانانیان بکەن، ئەوانەشی کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و پەنچەرە و دەرگاکان کراوە بن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت و ڕەچاووی دووری مەودای نێوان مێزەکان بکرێت.
چوارەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر (12)ی شەو تاوه‌كو (6)ی به‌یانی دادەخرێت:
(كافتریا، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە پێدراو نین خزمەتگوزاری نێرگەلە کێشان پێشکەشبکەن)
پێنجەم/ پرسەدانان لە(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت-باخچە) و مەراسیمی سەرقەبران بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
شەشەم/ بووک گواستنەوە و ئاهەنگەکانی تری نیشان و لەدایک بوون لەهۆڵەکان لەقەرەباڵغی سنووردار دەکرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
- هۆڵ ڕووبەری (500)م2، نابێت لە (60) کەس زیاتری تێیدا ئامادەبێت.
- هۆڵ ڕووبەری (1000)م2، نابێت لە (120) کەس زیاتری تێدا ئامادەبێت.

هەر خاوەن هۆڵ و سەرپەرشتیارێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، هۆڵەکەی دادەخرێت.
حەوتەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت قەدەغە بکه‌ن‌.

ھەشتەم/ داوا لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی سنووری قەزاکەمان و کەس و کارەکانیان دەکەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی ڕۆڵەکانییان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاکان ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن.

نۆیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری قەزای سۆران دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان لەم قۆناغەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بن و (دەمامک)ببەستن.

دەیەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.

یازدەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزای سۆران، دەبێت پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن و ئەو بڕیارانە گشت ناحییەکانی سنووری قەزای سۆران دەگرێتەوە.

هیوای ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین و لیژنه‌كانی قاتئمقامیه‌ت و ئه‌منی به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و دۆخه‌ ده‌كه‌ن.

ئەم بڕیارانە لەکاتژمێر (١٢)ی ئەمشەو (٣ ) لەسەر(٤)ی ٢٠٢١، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای سۆران

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.