Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:35

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: وڵاته‌که‌ی پلانەکانی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ لێدانی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران

کوردستان TV
#11
100%

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل پلانەكانی خۆی نوێ دەكاتەوە بۆ لێدانی پێگە ئەتۆمییەكانی ئێران و وڵاتەكەی ئامادەیە تاك لایەنانە ئەو كارە ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ هەینی، بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە یەكەم دیداریدا لەگەڵ یەكێك لە دەزگای رایگه‌یاندن، گوتی: ئەگەر جیهان بتوانێت پێشکەوتنەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی راگرێت ئەوە باشە، ئەگەرنا ئیسرائیل بۆ خۆی بەتەنها هەڵوێست وەردەگرێت و بەرگری لەخۆی دەکات.

وەزیری بەرگری گوتیشی: سوپای ئیسرائیل پلانەکانی بۆ لێدان لەپێگە ئەتۆمییەکانی ئێران نوێدەکاتەوە و ئامادەیە بۆئەوەی بەشێوەیەکی سەربەخۆیان و بەبێ هاوکاری هیچ وڵاتێک ئەو هەنگاوە بنێت.

لای خۆشیه‌وه‌ یۆڤاڵ شتاینتز وەزیری وزەی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: هەر ڕێکەوتنێکی ناوەکی نوێ لەنێوان ڕۆژئاوا و ئێراندا دەبێت لە ڕیشەوە دەستکاری بکرێت بەبەراورد لەگەڵ ڕێكکەوتنەکەی پێشوودا.

شتاینتز داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن کرد فشارێکی زۆر بخاتە سەر ئێران تاوەکو هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت و کۆتایی بە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت و هه‌روه‌ها وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕائیل لە کۆنگرەیەکدا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری وزەی ئیماڕات و میسڕدا رایگه‌یاند: سەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەوە هاوڕان کە دەبێت پێشوەخت ڕێگە لەم مەترسیە کوشندەیە بگیردرێت.

شتاینتز ئاماژه‌ی به‌ کاریگەریی ڕەفتارەکانی ئێران لەسەر عێراق و لوبنان و سوریا و یەمەن. كرد و گوتی ئەوان سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانیان پێشێل دەکەن، باسی له‌وه‌شكرد هەڵسوکەوت و بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران لەوانەیە کاربکاتە سەر ئەمەریکا و ئەوروپاش نەک تەنها ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.