Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:22

د.کەمال کەرکووکی: ئەمرۆ سی ساڵ بەسەر ڕۆژێکی پرشنگداری پڕ سەروەریی گەلەکەمان تێدەپەرێت

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان لە یادی (٣٠) سی ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ بڵاوكرده‌وه‌.

سڵاو  لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفالکراو.

سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت گەلی کوردستان.


ئەمرۆ سی ساڵ بەسەر ڕۆژێکی پرشنگداری پڕ سەروەریی گەلەکەمان تێدەپەرێت کە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی گەلەکەمان هێنایە کایەوە،  ئەوەش  ڕاپەڕینی  جەماوەری  ستەمدیدە و سەربەرز و شۆڕشگیری  کوردستان بوو،  کە متمانە و باوەڕی تەواویان بە پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتیی سیاسیی   کوردستان  ھەبوو و ئامادەیی  تەواویان بۆ فیداکاری ھەبوو، لەو کاتەشدا  تا ڕادەیەك  دۆخی زاتی و مەوزوعی بۆ  سەرھەڵدان  لەبار بوو، ھەموو ئەمەیش وایکرد لە (٥)ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ ڕاپەڕینی جەماوەر و ھەڵمەتی پێشمەرگە یەکبگرن و، ڕاپەڕین دەست پێ بکات.

ئەو ڕاپەڕینە مەزنەی گەلی سەربەرزی کوردستان بۆ بەدەسھێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەل و ڕزگارکردنی خاکی کوردستان بەرپا بوو،  ئەو ڕاپەڕینە گرینگە بووە ھۆی ئەوەی گەلی کوردستان بتوانێت بەشێك لە مافە ڕەواکانی بەدەست بھێنێت و تا ڕادەیەك گەل خۆی فەرمانڕەوایی خۆی لە بەشێکی خاکی کوردستانی باشور لە ژێر ناوی فیدرالیدا بکات.

بەم بۆنەیەوە، بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك-گەرمیان پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و ڕێزدار جەنابی سەرۆك کاك مسعود بارزانی دەکەین و، دووبارە سەری ڕێز و نوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدە سەربەرزەکانی کورد و کوردستان دادەنوێنین.

سڵاو بۆ  پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.

دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان
٢٠٢١/٣/٥

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.