Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:33

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ سامان مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌مین

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی  سامان مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان به‌ڕێز، كاك سامان مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌مین به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری شاری كه‌ركووك(مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌مین) ناسراو به‌ (مه‌حمود ره‌شاش)مان پێگه‌یشت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی باوكی خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین. له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌، گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی 5ـی3ـی2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.