Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:10

کریستیانه‌کان: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بووایه‌ هه‌رگیز ده‌ڤه‌ری کریستیانه‌کان رزگار نه‌ده‌کرا

کوردستان TV
#7
100%

كریستیانه‌كان رایانگه‌یاند: هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان تیرۆرستانی داعش تێکبشکێنن و دەڤەری ئێزدی و کریستیانەکان رزگار بکەنەوە، هه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌بوو كلیلی رزگاركردنی ناوچه‌ كریستیانه‌كانی ڕاده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان كرد.

دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش پەلەماری ناوچە کوردستانییەکانی دەره‌وەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان دا لەساڵی دوو هه‌زار و چارده‌ چەندین گوند و مەزار و کەنیسە و مزگەتیان وێران کرد، كریستیانیه‌كی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ ناوی حه‌نا یه‌عقوب رایگه‌یاند: هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان تیرۆرستانی داعش تێکبشکێنن و دەڤەری ئێزدی و کریستیانەکان رزگار بکەنەوە.

پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ رزگارکردنی دەڤەری کریستیانەکان خاچیان لەسەر کلێسەکانیش دانا، قەشەو مەترانی کریستیانەکان هەر لەو کاتەدا بە بێ بوونی هیچ ترسێك رێوەرسمە ئایینییەکانیان ئەنجامدەدا.

گوتیشی من لێره‌وه‌ سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و ئاوارانه‌ی ڕوویان له‌ هه‌رێمی كوردستان کردووه‌، له‌ ئێستادا به‌شێكی ئه‌و ئاوارانه‌ له‌ هه‌رێم نیشته‌جێن.

راشیگه‌یاند: به‌خێرهاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م سه‌ردانێكی مێژووییه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.