Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:55

به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک له‌ شاری حه‌ما 18 که‌س کوژران

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شای حه‌مای سووریا به‌ هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك 18 كه‌س كوژران.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی دوو بۆمبی چێنراوه‌وه‌ ڕوویانداوه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش 18 كه‌س كوژراون و 3 كه‌سیش برینداربوونه‌.

ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ناوچه‌ی دۆڵی عه‌زپی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی سه‌له‌مییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌ما روویانداوه‌ و تا ئێستا نازانرێت كه‌ كوژراوه‌كان مه‌ده‌نین یا خۆ ئه‌ندامی هێزه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ربه‌ رژیمی سووریان.

ئه‌رده‌لان گۆران

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.