ھاووڵاتیانی کریستیانی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی پاپا فرانسیس بۆ ھەولێر دڵخۆشیی خۆیان ده‌ربری رایانگه‌یاند: بەیەکەوە نزاکردنمان بۆ ئاشتی و ئارامی ده‌كه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان پاپا فرانسیس كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مووسڵ و قه‌ره‌قووش هێنا به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه و له‌سه‌ر رێگه‌ی پاپا فرانسیسیش له عه‌نكاوه به ده‌یان هه‌زار كه‌س به ئاڵای كوردستان و ئاڵای ڤاتیكان و چڵی زه‌یتوونه‌وه پێشوازییان له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس كرد و به‌خێرهاتنی هه‌ولێریان كرد.
پێكهاته جیاكانی كوردستان به كریستیان و موسڵمان و ئێزدی و زه‌رده‌شتی و كاكه‌یی و هه‌موو ئایین و ئایینزاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی پاپا وه‌ستابوون و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنه‌وه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا بوون.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی بۆ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه پاپا فرانسیس له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه چاوی به هاووڵاتییان كه‌وت و سڵاوی بۆ ده‌ناردن، به‌شێك له هاووڵاتییان له شار و شارۆچه‌كه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و باشوور و ناوه‌ندی عێراق و وڵاتانی دیكه‌وه هاتبوون.
هاووڵاتییان له كاتی چاوه‌ڕێكردنی قه‌داسه‌تی پاپا به كوردستان تیڤییان راگه‌یاند، زۆر دڵخۆشین به هاتنی قه‌داسه‌تی پاپا و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئاواته خوازین هاتنی پاپا فرانسیس خێر و خۆشی و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان بێنێت و ببێته هه‌وێنی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
ده‌شڵێن، هیوادارین خێر و به‌ره‌كه‌تی پاپا ببێته هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و ئاسایش و ئه‌منییه‌ت و ئارامییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. له رێوره‌سمێكی گه‌رم و گۆڕ و شایسته‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازییان لە قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.