Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:55

سەرکونسوڵی گشتیی وڵاتی کوێت: هاتنی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر ڕووداوێکی مێژووی گرنگ بوو

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە د.عومەر ئەلکیندەری، سەرکونسوڵی گشتیی وڵاتی کوێت لە هەولێر و شانێکی یاوەری کرد.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرکونسوڵی گشتیی وڵاتی کوێت لەهەولێر، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پیشوازییە گەرمەی لێکرا و ئاماژەی بە سەردانەکەی قەداسەتی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر پایتەخت کرد و بە ڕووداێکی گرنگ مێژووی گەورەی وەسفکرد و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هاتووین وێڕای پیرۆزبایی لەبەڕێزتان بەبۆنەی دەست بەکاربوونت وەکو پارێزگاری هەولێر، تەئکید لەپتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوانمان بکەینەوە".

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای خۆشحاڵی بەسەردانەکەیان بەڕێزیان، سەبارەت بە سەردانەکەی قەداسەتی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت ڕایگەیاند: سەردانی قەداسەتی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان ڕووداوێکی مێژووی گرنگ بوو، زۆر سوپاس بۆ بەشداری ئێوەش لەو ڕێورەسمەکەدا، کە گەورەترین گردبوونەوەی جەماوەری بوو لەسەرئاستی هەموو عێراق لە هەولێر، سوپاس بۆ خودا کە بەسەرکەوتووی بەڕێوەچوو.

پارێزگاری هەولێر، هەروەها جەختی لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی وڵاتی کوێت لەهەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، ئەگەرچی لە ڕابردوودا پەیوەندییەکی باش هەبووە، بەڵام دەخوازین ئەو پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگیەی نێوانمان تۆکمەتربکەین، خەڵکی ئێمە هەمیشە هاوسۆز بووە لەگەڵ خەڵکی کوێت و خۆشەویستن لەلای ئێمە، جگە لەوەش پەیوەندییەکی دێرین و لەمێژینە لەسەرئاستی باڵای سیاسی و کۆمەڵایەتی لەنێوان گەلی کوردستان و گەلی کوێت هەیە و دەخوازین بەرەو باشتری ببەین، بەدڵنیاییەوە ڕۆڵی ئێوەش وەکو کونسڵخانەی کوێت و هاوکاری و هەماهەنگیتان لەگەڵ پارێزگای هەولێر بەرز دەنرخێنین.

لەکۆتایدا سەرکونسوڵی گشتی وڵاتی کوێت لەهەولێر، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد و ڕایگەیاند: ئێمە زیاتر پەرۆشی پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کونسڵخانە و پارێزگای هەولێرین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.