Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:13

مه‌سرور بارزانی: ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و هەموو کێشەکان له‌گه‌ڵ حکومە‌تی فیدراڵ

کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی مستەفا کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومەتی فیدراڵ به‌ڕێز مستەفا کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.

هەروەها ئامادەیی خۆمان دەر دەبڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەموو کێشەکانی نێوان حکومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به‌ پێی بنەماکانی ده‌ستوور.

ئەمە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا گوتی گفتوگۆی نیشتمانی بانگهێشت ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەكانیدا راشیگەیاند داوا له‌ هێز و حزبه‌ سیاسییه‌كانی ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له‌به‌رچاو بگرن و له‌ زمانی توند و گرژییه‌ سیاسییه‌كانی دوور بكه‌ونه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تی متمانه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیستمی دیموكراتی به‌گه‌له‌كه‌مان بده‌ین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.