Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:37

دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانیی له‌ دوو په‌یامدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مام شه‌فیق ئه‌مین و خانه‌واده‌ی شێخ حه‌سه‌ن كوێخا ئه‌حمه‌د ده‌كات.

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مام شه‌فیق ئه‌مین

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مام شه‌فیق ئه‌مین
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی(سهیله‌ عوسمان) هاوژینی خوالێخۆشبوو(مام شه‌فیق ئه‌مین)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕیز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
8ـی3ـی2021

..........................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی شێخ حه‌سه‌ن كوێخا ئه‌حمه‌د

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، خانه‌واده‌ی شێخ حه‌سه‌ن كوێخا ئه‌حمه‌د
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شارباژێر(شێخ حه‌سه‌ن كوێخا ئه‌حمه‌د)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوالێخۆشبوو شێخ حه‌سه‌ن كوێخا ئه‌حمه‌د به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
8ـی3ـی2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.