Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:34

به‌ ڤیدیۆ.. قادر ئەسعەد گۆرانی "سڵاو هەولێر" بڵاودەکاتەوە

مەبەستم بوو بۆ 11ی ئادار ساڵیادی ئازادكردنی هەولێر ئەم بەرهەمەم بكەمە دیاری بۆ شاری قەڵاومنارە
کوردستان TV
100%

هونەرمەندی دیاری كورد قادر ئەسعەد، لە تازەترین كاری هونەریدا گۆرانییەكی بۆ شاری هەولێر دەڵێت و لە یادی راپەڕینی 1991 و ئازادكردنی شاری ھەولێر گۆرانیەكە بڵاودەكاتەوە.
لەوبارەیەوە، هونەرمەند قادر ئەسعەد راگەیاند: " (سڵاو هەولێر) تازەترین كاری هونەریمە كە گۆرانییەكی تایبەتە بە شاری هەولێری خۆشەویست، مەبەستم بوو بۆ 11ی ئادار ساڵیادی ئازادكردنی هەولێر ئەم بەرهەمەم بكەمە دیاری بۆ شاری قەڵاومنارە.


هونەرمەند قادر ئەسعەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئاواز و تێکستی گۆرانیەكە هی خۆیەتی و هەر لە ستۆدیۆ تایبەتەكەی خۆشی كاری تۆماركردنی كردووە. كاری دابەشكردنی و ئامادەكردن لەلایەن ئازاد شەمسەدین، میكس و ماستێرینگ لە كوفی ستۆدیۆ، كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی ڤیدیۆكلیپی گۆرانیەكە لەلایەن محەمەد دەرگەڵەیی و سەردار ستار ئامادەكراوە.

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.