به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه، دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی وورد ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٠/ ۳ / ۲٠۲۱ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا لەشاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۱۲)کیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( ۹ ) کیلۆ کریستاڵ و ( ۳ ) کیلۆ گرام هێرۆین لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) تۆمەتبار بەناوەکانی ( ح ، ت ، ح) و ( أ ، د ، س ) تۆەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو دراونەتە دادگا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.