Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:42

ئێران له‌باره‌ی هاتوچۆی گه‌شتیاری بڕیارێکی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

ئێران بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە راگرتنی هاتوچۆی گەشتیارانی لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ هاتووه‌، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی  ٢٠٢١/٣/١١ بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە، واتە تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.