Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:58

جۆ بایدن: ئاهەنگی رزگاربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگێڕین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا بەڵێن بە هاووڵاتییانی دەدات رۆژی چواری تەمووزی ئەمساڵ، کە رۆژی سەربەخۆیی نیشتمانییە، ئاهەنگی رزگاربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگێڕن.

جۆ بایدن لە یەکەمین گوتاری نێو کۆشکی سپی وەک سەرۆکی ئەمریکا کە بە پرایم تایم ناسراوە، رایگەیاند، ئەگەر هەموو ئەمریکییەکان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەوا لە رۆژی چواری تەمووز کە رۆژی سەربەخۆیی نیشتمانییە، ئاهەنگی سەربەخۆبوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگێڕدرێت.

جۆ بایدن گوتی بەڵێنتان پێدەدەم هەرچی لە دەسەڵاتمدا بێت دەیکەم. ناسرەوم تاوەکو ئەم ڤایرۆسە تێکدەشکێنین، بەڵام لەمەیاندا پێویستم بە ئێوەیە. پێویستم بەوەیە ڤاکسین وەرگرن کاتێک کە نۆرەتان دێت. چونکە ئەگەر هەموومان ڤاکسین وەربگرین، ئیدی لە رۆژی چواری تەمووزی ئەمساڵ کە رۆژی سەربەخۆیی نیشتمانە، ئێوە هەمووتان لەگەڵ منداڵ، دراوسێ و هاوڕێکانتان لە باخچەی پشت ماڵ و پارکەکانتان بەبێ ترس لە کۆرۆنا، ئاهەنگی سەربەخۆیی بگێڕن.

واتە ئێمە ئەو رۆژە نەک تەنیا ئاهەنگی سەربەخۆیی دەگێڕین بەڵکو ئاهەنگی سەربەخۆبوون لە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەگێڕین، تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا ڤاکسین بەو کەسانە دەدرێت کە بە تەمەنن یاخود تەندروستیان خراپە، یان لە بارێکی تایبەتدا دەژین، بەڵام لەمەولا بڕیارە ئیدارەی بایدن فەرمان بۆ ویلایەتەکانی ئەمریکا دەربکات تاوەکو ڤاکسین بە هەموو پێگەیشتووکانی سەرووی تەمەن هه‌ژده‌ ساڵان بدرێت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.