فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ته‌واوی ناوچه سنوورییه‌كانی مینڕێژ كردووه كه خۆیان تێیدا سه‌پاندووه و به پێی ویستی خۆیان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی لیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد رایگه‌یاند: هۆكاری درووستبونی ئه‌و رووداوه‌ی كه تێیدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، مینرێژكردنی ناوچه‌كه‌یه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه.
لیوا به‌هرام عه‌ریف گوتیشی: بۆیه ماوه ماوه گوێبیستی شه‌هیدبوونی هاووڵاتیان ده‌بین ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه په‌كه‌كه له سنوره‌كه دژی خه‌ڵكی كوردستان ره‌چاوی ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌و دوو پێشمهگهیه له ئه‌ركی خۆیان نه‌بوون و بۆ به‌سه‌ربردنی كات سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردبوو.
راشیگه‌یاند: په‌كه‌كه ته‌واوی ئه‌و ناوچه سنووریانهیان مینڕێژ كردووه كه خۆیان تێیدا سه‌پاندووه و به پێی ویستی خۆیان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.